زایەڵە - وتەبێژی یەکێتی پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردن پارێزگاری کەرکووکەوە بڵاوکردەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "رێبوار تەها پارێزگاری هەموو کەرکوکییەکانە و ئەوانەی ویستیان تۆوی دوو بەرەکی بچێنن، رێبوار بە کردەوەی خۆی و بە خزمەتەکانی ئەم گومانە لە گۆڕ دەنێت".

وتەبێژەکەی یەکێتی دەشڵێت، "به‌ زووترین کات هەمووان بۆیان دەردەکەوێت کە یەکێتی وەک هەمیشە خاوەنی وەعد و بەڵێنی خۆیەتی و خۆی بچوک ناکاتەوە".

کامەران کەریم