زایەڵە - نزار مەحمود جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ ئاوابڕوات وەک دانانی ئەکاونتی لێ دێت و هەرکەسە لەماڵی خۆی حیزبێک دروست دەکات  چونکە لەموزایدە و شەڕە قسەی ناشیرین هیچی تری ناوێت.
لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  نزار مەحمود باژێروانی هەڵەبجە و ئەندامی جڤاتی  نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، دروست بونی حیزب و ڕێکخراوی نوێ و خاوەن بەرنامەو پێشکەوتو تر و لە سەر بنەمای سود وەرگرتن لە هەڵە و کەم وکورتیەکانی ئەوانەی پێشوتر و زیاتر کردنی پانتای دیموکراتی و شافیەتی زیاترو کارکردن لەسەر بەرنامەی تۆکمە و دیارو هەوڵدان بۆ بەسیستەماتیک کردنی حکومەتداری و زیاتر کردنی ئینتما بۆ خاک و نیشتمان وهاوڵاتیبوون و دادپەروەری وکارێکی باشەو ئەمە حاڵەتی ئاسای گەشەسەندنی کۆمەڵگایە نەک دامەزراندنی حیزب و ڕێکخراوی تاکە کەسی و خێزانی و بێبەرنامە و تەنهاو تەنها پشت بە خۆ عەرز کردنو موزائیدەو شەڕەقسەی  بازاڕیانەی کەسی یەکەم کەهەر خۆی کەسی یەکەم و کۆتاییە و ڕێگە بەکەسی تریش نادات بۆ ساتێکیش دەرکەوێت.
ناوبراو وتیشی،  وەک ئەوانەی ئێستا هەڵتۆقیون و چەند کەسایەتیەک هەریەکەو حیزبێکی قوتکردوەتەوە و خۆی هەموو شتێکە و ووتەبێژە و سەرۆکە و بەرپرسی  ڕاگەیاندنە و سەرۆکی لیستە  ئاوابڕوات وەک دانانی ئەکاونتی لێ دێت و هەرکەسە لەماڵی خۆی حیزبێک دروست دەکات  چونکە لەموزایدە و شەڕە قسەی ناشیرین هیچی تری ناوێت.
کامەران کەریم