زایەڵە - وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی دەربارەی پزیشکە ئیشکگرەکان دەرکرد و وتی" لەکاتی ئێشکگرتنیان دەبێت نەخۆشخانەکان جێ نەهێڵن

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کە ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی کردووە باس لەوەدەکات، بەهیچ شێوەیەک نابێت پزیشکی ئێشکگر لەڕۆژانی ئێشکگریدا لەنەخۆشخانەی تایبەت و سەنتەرو نۆرینگەی تایبەت دەوام بکات، بەڵکو دەبێت تەواوی کاتی ئێشکگری لەناو نەخۆشخانەی حکومی بمێنێتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند: پزیشکی ئێشکگر نابێت لەڕۆژی ئێشکگرتنیدا بەشێوەی پەیوەندی on call بێت و لەکاتی هەبوونی دۆخێکی لەناکاو پەیوەندی پێوە بکرێت، بەڵکو دەبێت بەردەوام لە نەخۆشخانە و بەشەکەی بێت.

کامەران کەریم