زایەڵە - ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی :ڕێژه‌ی بێكاری له نێو گه‌نجان له سه‌رانسه‌ری جیهان ساڵی ڕابردو دابه‌زی بۆ نزمترین ئاستی له ماوه‌ی 15 ساڵدا.
پێشبینیش ده‌كه‌ین تا ساڵی 2025 پێوه‌ره‌كه به‌رده‌وام بێت له دابه‌زین، هه‌رچه‌نده گه‌شه‌سه‌ندنی لاواز به‌و مانایه‌یه كه ئاسیا له‌م ڕه‌وته دواكه‌وتوه.
ڕێژه‌ی بێكاری گه‌نجان له ساڵی ڕابردودا گه‌یشته 13%، له ساڵی ڕابردودا 64.9 ملیۆن كه‌س له نێوان ته‌مه‌نی 15 بۆ 24 ساڵدا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بێكار بون كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 13%".
ئه‌م ڕێژه‌یه له ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا زیاتر كه‌م ببێته‌وه و له ساڵانی 2024 و 2025 بگاته 12.8%.
کامەران کەریم