زایەڵە - کاوێز مەلا پەروێز ڕۆژنامەنوس لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە ڕایگەیاند، پێم وایە دوای دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دۆخی کەرکوک لەهەموو بوارەکاندا باشتر دەبێت، بەتایبەت چاوەڕێ دەکرێت لەبواری خزمەتگوزاری گۆڕانکاری گەورە ڕوبدات، پێم وایە کەرکوک هەلومەرجەکەی گونجاوە  بۆئەوەی وەک و شار ئاوەدانی ڕووی تێ بکات و گەشەیەکی فراوان بەخۆیەوە ببینێت ولەئێستادا کاتیەتی، ئومێد زۆرە کەدۆخی کەرکوک بەرەو باشتر ئەڕوا.
وتیشی، پارێزگاری نوێ کاری گرنگی زۆری لە پێشە ، دوای ساڵانێک کەکورد لەئیدارەکەی دوور  خرابویەو، دەبێت لایەن و پێکهاتەکانی تر دانیشتوانی کەرکوک بەشێوەیەکی گشتی ڕازی بکات، بەخزمەتگوزاری و خزمەتگوزارییەکی دادپەروەرانە، بەیەک چاو سەیری گەڕەکەکان بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەرکی پارێزگار زۆرن، دەبێت هەوڵ بدات کەم کارە گرنگە ئەوە جێبەجێ بکات، ئەوەی ئێستا بۆ کەرکوکیەکان گرنگە  خزمەتکردنە.
کامەران کەریم