زایەڵە - روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆى سلێمانییەوە لەبارەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلە لێدراوەکان بڵاوکرایەوە.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە دەربارەی لیژنەی هاوبەشی "بەڕاد" بۆ پێداچوونەوە بەوئۆتۆمبێلانەی کەلێدراون و کاریان بۆ نەکراوە، ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو هەفتەیەک ڕۆژانی چوارشەمان کۆدەبنەوە لەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کەتۆمارکراون و ژمارەی سلێمانییان بەستوە و لەئێستادا کێشە لە حەفری ژمارەی شاصی و پلێتی ناودەرگاو سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت.

هەروەها لیژنەی باڵامان هەیە کەئەوانیش تایبەتن بەکۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بەشیعار کردن دەبێت، بۆیە هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی  ڕێنمایی ژمارە سێی ساڵی ٢٠٢٣ یان تیادا نیە و داخڵبوون.

سەبارەت بەئۆتۆمبێلی لێدراو واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاصی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوو و سوتاون لەم کاتەدا کاریان بۆ ناکرێت،

کامەران کەریم