زایەڵە - ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین،ئاگاداری هاوڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین و پشدەر و قەڵادزێ دەکەینەوە، هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەتوانن لەم حاڵەتانەی خوارەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بەمەبەستی جێبەجێ کردنی مامەڵەی  دەرکردنی پاسپۆرت؛

حاڵەتەکانیش ئەم هاوڵاتیانە 

دەگرێتەوە:

١- ئەو هاوڵاتیانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە و  لە نەخۆشخانە داخڵ کراون.

٢- ئەو نەخۆشانەی نوسراوی فەرمی بە زمانی عەرەبی دەهێنن لە بەشی کارگێری نەخۆشخانەکان وە جۆری نەخۆشییەکەیان مەترسیدارەو پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی ووڵات . 

٣- برینداری ڕاژەی سەربازی.

٤- خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشی بەرچاو ، پێویستە وێنەیان بگیرێت و سکان بکرێت .

٥-  هاوڵاتیانی نیشتەجێ بووی دەرەوەی عیراق و کوردستان کە هەڵگری پاسپۆرتی بیانین .

 

کامەران کەریم