زایەڵە - رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکووک ڕایگەیاند،  سەرۆک بافڵ پێیوتم دەبێت کار بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک، عەرەب، تورکمان، مەسیحییەکان و کورد بکەم.

وتیشی،  هەرچەندە ئەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام نیەتی راستەقینەمان هەیە کە کەرکووک بکەین بە شارێکی نمونەیی لەسەر ئاستی خزمەتکردن و پێکەوەژیان.

رۆژی 10ی ئابی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی کەرکووک دیاریکرا، ئەمڕۆش بە رەسمی مەرسومی کۆماریی وەرگرت.

کامەران کەریم