زایەڵە - رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی كەركوك لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی بەغداد مەرسومی کۆماریم لە د. له‌تیف جەمال رەشید، سەرۆك کۆماری عێراق وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک وەرگرت.
 
دووپاتیشیدەكاتەوە، "کاری جددی دەکەین لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم هاوڵاتییانی شاری کەرکوک و پێکەوە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان".
 
"جەختدەکەینەوە کە کەرکوک دەکەینە مەڵبەندێكی نموونەیی بۆ پێکەوەژیان"، رێبوار تەها لە پەیامەكەیدا وا دەڵێت، روونیشیدەكاتەوە، بەرکەوتەکانی پێکهاتەی تورکمان پارێزراوە و هەموو مافەکانی خۆیان وەردەگرن.
 
لە كۆتاییشدا ئاماژەدەدات، کاری داهاتوومان کاری ئاوەدانی و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتییانی ئازیزی کەرکوک دەبێت بێ جیاوازی.
 
کامەران کەریم