زایەڵە - لە دەروازەی شاری کەربەلا پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووەوە و بەهۆیەوە دوو لە زیارەتکارەکان گیانیان لەدەستدا و نۆ زیارەتکاری دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکای پۆلیسی هاتوچۆی عێراق، زیارەتکارەکان بە پاسێکی جۆری کۆستەر لە نەجەفەوە بۆ کەربەلا ڕۆیشتوون و لە دەروازەی شارکە تووشی ڕووداوەکە بوون و لە نۆ بریندارەکە چەند کەسێکیان تەندروستیان ناجێگیرە.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە دووەمین ڕووداوی هاتوچۆیە زیارەتکارانی ئێرانی تێدا دەبنە قوربانی. ڕووداوی یەکەم ئێوارەی سێشەممە لە ڕێگەی نێوان نەجەف – کەربەلا بووە، کە پاسێکی پڕ لە زیارەتکارانی ئێران لە جۆری کۆستەر و بارهەڵگرێک پێکیانداداوە و بەهۆیەوە دوو لە زیارەتکارەکان گیانیان لەدەستداوە و 22 زیارەتکاری دیکەش برینداربوون.

کامەران کەریم