زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەى ئاگرەکەى گوندی ( قامیش) لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لە سنورى ماوەت کۆنترۆڵ کرا . بۆ جارى دووەم سەریهەڵدایەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی دیاریکراو ، بەڵام بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لە سنورەکە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە زەحمەت بوو ، دواجار بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بکوژێننەوە .
بەهۆی ئاگرەکەوە ( ١٦٠٠) هەزارو شەست سەد دۆنم پوش و پاوان دارى سروشتى سوتان لەگەڵ ( ١٠٠ ) دۆنم ڕەزوباخی هاووڵاتیان .
هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە
کامەران کەریم