زایەڵە - ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئابی 2024 دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە ئومێدەوە سەیری ئایندەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی سەرجەم هەنگاوەکانی کۆمیسیۆنی باڵا و ڕێکخستنی دەرفەتێکی یەکسان بۆ سەرجەم لایەنەکان، هاوڵاتییان، دەنگدەران و کاندیدان دەکات، بۆ ئەوەی پرۆسیەکی سەرکەوتوو تێیدا، هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرکەوتن و بردنەوەی بێت".
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەوڵیداوە خاڵی بەیەك گەیشتنی سەرجەم لایەنەكان بێت و سەرباری گرفت و جیاوازیە سیاسەكان لە هەندێك پرسدا، هەنگاوی جدی و كرداری ناوە بۆ نزیكردنەوەی سەرجەم لایەنەكان.
کامەران کەریم