زایەڵە ـ تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، د. زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆری هەناویی کە کار دەکات لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی توانوویەتی بڕوانامە بە دەست بهێنێت لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانیی و ڕاستەوخۆ ببێت بە ئەندامی ئەو کۆلێژە و کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی لەندەن.
د. زانیار باسی کرد کە چۆن بە چەندەها قۆناغ تاقی کردنەوەی ئەنجامداوە هەتا گەشتۆتە ئەوەی ددان پیانانی کۆلێژەکە بە دەست بهێنێت کە شایستەی ئەندام بوون بێت لەو کۆلێژە پایە بەرزە.
باسی ئەوەشی کرد، کە ئەم کۆلێژە زیاد لە ٥٠٠ ساڵە هەیە و بە ئەندام بوون تیایدا واتە ئەو پزیشکە متمانە پێکراوە لە پسپۆری هەناویی گشتی لەسەر ئاستی جیهان.
هەروەها ئەوەی ڕوون کردەوە، کە چۆن پزیشکانی کوردستان و شاری سلێمانی هیچیان کەمتر نییە لە پزیشکانی دیکەی ووڵاتان کاتێک دەتوانن ئەو بڕوانامانە بە دەست بهێنن و ببن بە مایەی خزمەتی بەردەوام بەکەرتی تەندروستی وە بەتایبەت نەخۆشەکان بە نوێترین زانستی پزیشکی لەشاری سلێمانی .
کامەران کەریم