زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆزایەڵە نێردراوە هاتووە، بەهۆی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی، دەوامی دەستەی كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن دەخرێتە رۆژانی یەكشەممە و پێنجشەممە.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند، مانگی حەوت و هەشت ساڵانە بەڕێوەبەر و یاریدەرەكانیان و فەرمانبەرانی ئیدارەی قوتابخانەكان، رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك، بۆ رێكخستنی بایەتی وەرگرتنی قوتابییان و میلاكات و گواستنەوە دەوامی خۆیان دەكەن، بەڵام بەهۆی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم، ئێستا دەوامەكە كراوەتە یەكشەممە و پێنجشەممە.
لەم دوو رۆژەی هەفتەدا بەڕێوەبەری قوتابخانە و یاریدەدەرەكانیان و نووسەرەكان لەنێو قوتابخانە دەوامی خۆیان دەكەن.
دەوامی ئەو ستافە بۆ كۆمەڵێك ئەركە، ودەوامەكەیان بۆ وەرگرتنی قوتابییانی تازە و گواستنەوەی قوتابییان و تۆماركردنی نمرەی ساڵی رابردوو، گواستنەوەی مامۆستایان و دانانی بەشەوانەكان و ئامادەسازی بۆ ساڵی خوێندنە."
کامەران کەریم