زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگای گشتاندنێكەوە، مەرج و پێداویستییەكانی دروستكردنی كەپری گەشتیاری بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “هەر كەپرێكی نوێ دروستبكرێت دەبێت بە گوێرەی مەرجەكان بێت”.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەكانی بە گوێرەی یاسا و پلانسازی رێكخستووە و ئاڕاستەی دەستەی گەشتوگوزار كراوە.
باس لەوەشكراوە، دروستكردنی كەپری گەشتیاری بەمەبەستی پەرەپێدان و رێكخستنەوەی ناوچە گەشتیارییەكانی كەناری رووبار و سەرچاوە ئاوییەكانە، كە لەم دوایانەدا خواستی دروستكردنی كەپر لەو شوێنانە لە زیادبووندایە.
کامەران کەریم