زایەڵە ـ وەزارەتی شارەوانی ھەرێم ڕایگەیاند: مەرجەکانی دروستکردنی کەپری گەشتیاری بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ وبەو ھەنگاوانە دەتوانرێت سیمای ناوچە گەشتیاریەکان باشتر بکرێت.


پێویستە کەپر لەسەر پارچە زەوییەکی یاسایی و بە بەکارھێنانی کەرەستەی بیناسازی ناوخۆیی دروستبکرێت و تەندروستی و سەلامەتی ھاوڵاتیان لە بەرچاو بگیرێت.


دەبێت لە کاتی دروستکردنی کەپردا دیمەنە سروشتیەکان نەشارێتەوە و بەرگەی بارودۆخی ژینگەیی بگرێت و پێش دروستکردنیشی پێویستە ڕەزامەندی وەربگیرێت و شوێنەکەی گونجاو بێت ھەروەھا نابێت ڕێگەی ھاتوچۆ و گشتی بگرێت.


پێویستە شوێنەکە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی جیاوازبێت و بەساڵاچوان و سیستمی ڕووناکی گونجاو بێت، ھاوکات سیستمی ئاو و ئاوەڕۆ و کامێرای چاودێری و ئاگرکوژێنەوەی ھەبێت و دوو ساڵ جارێک نوێ بکرێنەوە و کارمەندەکانیش دەبێت ٧٥٪ی خەڵکی ھەرێم بن.

کامەران  کەریم