زایەڵە ـ مەسعود حەيدەر بريكارى وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاندووە؛
١- بە پێی یاساو رێنماییەکان دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی ٢٠٢٤ ( خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەریمی کوردستانیشەوە،
٢- پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواو ئەدن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.٣- گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.
٤- وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو جوھدێک دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیدارێکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت. ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەريم ھیچ کێشەو گرفتێکی نییەو دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت.