زایەڵە ـ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا و زیاتر لە ٦٠ زیارەتكاری ئێرانی بوونە قوربانی.
میدیا عێراقییەكان ڕایانگەاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای دیوانیە بەهۆی پێكدادانی پاسێكی زیارەتكارانی ئیمام حوسێن لەگەڵ بارهەڵگرێكی نەوتدا شۆفێری پاسەكە هاوڵاتییەكی عێراقی بوو گیانی دەستدا و زیارەتكارێكی ئێرانیش گیانی لەدەستدا، هەروەها ٦١ زیارەتكاری ئێرانی دیكە بریندار بوون، باری تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە.
هۆكاری ڕووداوەكە بەهۆی پاسەكە بووەن كە لە پشتەوە خۆی بە تانكەرەكەدا كێشاوە، هەروەها سەردانیكەران لە ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ ئێران بوون، بەرەو شەلامچە دەڕۆیشتن.
بەهۆی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنەوە زیاتر لە ٩٠٠ هەزار زیارەتكاری شیعە مەزهەب لە ئێران و وڵاتانی ناوچەكەوە هاتوونەتە عێراق،
کامەران کەریم