زایەڵە ـ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە،ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ هێزەکانی لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە دەوروبەری گوندەکانی (قەرەحەسەن- لەیلان ) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامدا، بۆ ئەو ناوچانەی گومانی مۆڵگەو حەشارگەی تیرۆرستانیان. لێدەکرێت .
ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرەبەیانیەکی زوو دەستی پێکرد بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو ، هاوڵاتیانی گوندەکان ڕۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکیانەیان کرد
کامەران کەریم