زایەڵە ـ وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ئەوەی هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون تۆمارنەکراوە لەناوخۆی عێراقدا، ئاماژەی بەوەکرد لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان ریوشوێن دەگرنەبەر.
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنی خۆپارێزیمان بۆ سەرجەم پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان و کارمەندانی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە،
وتیشی ئامادەکاری پێویست کراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیم لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان جێگیرکراون بۆ جیاکردنەوەی هەر حاڵەتێک کە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی هەبێت، لە ئەگەری دەستنیشانکردنی هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو، کارمەندانی تەندروستی جیایدەکەنەوە، پشکنینەکانی بۆدەکەن.
کامەران کەریم