زایەڵە ـ باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق رایگەیاند، چاویان لەوەیە پەیوەندییە ئەمنییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن و ئامادەن چاودێری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بکەن.

ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس رایگەیاند، پێشوازی لە دەستبەکاربوونی ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات.

دەشڵێت، چاویان لە فراوانکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکانە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ئامادەن چاودێری ھەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد بکەن لە ٢٠ تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ستیڤن بیتنەر لە جێگەی مارک سترۆ وەک کونسوڵی گشتی نوێی ئەمریکا لە ھەولێر دەستبەکاربوو.

کامەران کەریم