وەزارەتی دەرەوەی  ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، پاش ئەوەی لابردنی دولایەنەی ڤیزا لە نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و رژێمی زایۆنی ئیمزا کرا، ئیمارات ڕی ئەداتە خەڵکی ئیسرائیل بە بێ ڤیزا سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

ئەم بڕیارە یەک مانگی دیکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هەروەها خەڵکی ئیماراتیش دەتوانن بە بێ ڤیزا سەردانی ئیسرائل بکەن و بۆیان هەیە ماوەی 90 ڕۆژ لەوێ بمێننەوە.

ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوە پێوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ڕژیمی زایۆنی لە مانگی سێپتێمبری ڕابردوو ئیمزا کرا.

 کۆتایی./