زایەڵە ـ دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار له سلێمانی کراوەتەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت؛ بە مەبەستی کەم کردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لە پارکی هەواری شار، دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار ماوەی چەند هەفتەیەكە كراوەتەوە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و گەشتیاران، و دەرگاکەش دەكەوێتە سەر شەقامی تونێلی پێشڕەو.
کامەران کەریم