زایەڵە ـ ئیسماعیل  حەمەڕەحیم سەرۆکی ڕێکخراوی  زینۆ بۆپاراستنی شوێنەوار لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لەناوچەی شوێنەواری و دۆزینەوەی ئیسکەپەیکەری ژنێک لەناوچەی چەرموو، هەرێمی کوردستان زیاتر لەجاران چاوی تەماح بازان و باندەقاچاخچییەکانی بواری شوێنەوار زیاتر دەستیان بەجوڵەو دزین و شێواندنی ناوچە شوێنەوارییەکان کردووە.

وتیشی، هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 هەزار ناوچەی شوێنەوارییە و یەکەمین گوندێک کە بە شێوەی خێزان لەسەر زەویدا ژیابێتن لەناوچەی شارەزوور دۆزراوەتەو یەکەین شوێنی سەرزەویش ئاژەڵی کێوی ماڵی کردبێت هەرلەکوردستانە.

ڕونیشیکردەوە، لەم کاتەدا ڕۆژانە لەمیدیاکانەوە گوێمان لێدەبێت کە باندەکانی دزینی شوێنەوار دەستگیردەکرێن، یان ڕاوەدودەنرێن، ئەمەش مایەی مەترسی جدییە لەسەر ناوچەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە پێویستە هێزی ئەمنی تایبەت بەشوێنەوار دروست بکرێت و چونکە ناکرێت هەرێمێک خاوەنی شارستانییە هەزاران ساڵبێت، بەڵام ئەو شارستانییەتە بدزرێت و ببرێتەدەرەوەو کەسانی میللەت و وڵاتانی دیکە خۆیان بکەن بەخاوەنی.

کامەران کەریم