زایەڵە ـ لە رووداوێکدا کچە قوتابییەکی 12ی ئامادەیی لە سنووری قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر بە گولـلە گیانی لەدەستدا. کەسوکارەکەی دەڵێن، خۆکوژی بووە و پۆلیسیش چاوەڕێی دادپزیشکییە.

عەقید شەماڵ سوورچی، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان لە هەبوونی تەرمی کچێک ئاگادار کراونەتەوە و دوای گەیشتنیان، تەرمەکەیان گەیاندووەتە دادپزیشکی.

وتیشی، قوتابییەکە ناوی رۆژان ئیدریس عومەرە. رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ لە قەزای رواندز روویداوە.

ڕونیشیکردەوە،بۆ زانینی چۆنێتی رووداوەکە چاوەڕوانی وەڵامی دادپزیشکین کە رۆژێک بۆ دوو رۆژی پێویستەکەسوکارەکەی ده‌ڵێن رووداوەکە خۆکوژی بووە.

کامەران کەریم