زایەڵە - موختار موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریانداوە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تا دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمی چلەی شەهیدبونی ئیمام حوسێن مۆڵەت بە سوننەكان بدرێت و ناتوانرێت پرسەکە زیاتر دوابخرێت و ئەو ماوەیەی کە دەمێنێتەوە بەسە بۆ ئەوەی هێزە سوننەکان لە نێوان خۆیاندا ڕێکبکەون.

ئەگەر سوننەكان نەگەیشتنە ڕێككەوتن باشتر چارەسەر ئەوەیە لەناو پەرلەمان و بە دەنگدانی ئەندامان، سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردێت و ئەو پرسە یەكلایی بكرێتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ هەینی موهەنەد راوی سیاسەتمەداری سەربەخۆ  ڕایگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەش دوای کۆدەنگیی سوننە بۆ پشتیوانی لە کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی.

کامەران کەریم