زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا نرخی نەوت بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٧٩ دۆلار و ٦٨ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٧٩  دۆلار و ٢٩  سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٦ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٨ دۆلار ١٦ سەنت  بوو.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا، گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پێشبینییەکانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە بڕی ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کردەوە.
ئۆپیک ئاماژەی بەوەش کردبوو، دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی گروپی ئۆپیک پڵەس بەڕێژەی ١.٢ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە گەشە دەکات و لە ساڵی داهاووشدا ١.١ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٤.١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، کۆتاییان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هێناوە و لەم مانگەوە بەرهەم زیاد دەکەن.