زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار رایدەگەیەنێت، دوابەدوای سووتانی باخچەی رووەکی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دووبارە ژیان گەڕێندرایەوە بۆ باخچەکە.


لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانەدا بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار ئاماژە بەوە دەکات، ''دوابەدوای سووتانی باخچەی رووەکی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا و بە هاوکاریی پارێزگار و سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار، لەنزیکەوە بەردەوام چاودێریی چڕکرا بۆ دووبارە بوژاندنەوەی باخچەکە و بەخشینەوەی ژیان بە دار و درەختی باخچەکە''.


دەشڵێت، ''بە سوپاسەوە فەرمانبەران و کرێکاران بەوپەڕی لە خۆبوردنەوە کارەکانیان بەئەنجام گەیاند و دووبارە ژیان گەڕێندرایەوە بۆ زۆربەی زۆری دار و نەمام و درەختەکانی باخچەکە و دارەکان هەڵیان داوەتەوە و لە فەوتان رزگارکران''.

کامەران کەریم