زایەڵە - بهڕێوبهرایهتی ئاسایشی ههولێر ڕیگهیاند ماوەیەکە گروپێک کە خەڵکی شارەکانی خواروی عێراق و هەرێمی کوردستانن ،هەڵساون بەدورست کردنی چەند هەژمارێکی جۆراوجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان .
وتیشی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نرخی (١٠٠)دۆلاری ئەمریکی بە (١٣٢،٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی دەگۆڕنەوە ،بەتایبەت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت گەشت بکەن، ئەم گروپە بەچەند ژمارە مۆبایلی جۆراوجۆر بەڕێگای تۆڕی (وتس ئاپ) دەکەونە پەیوەندی لەگەڵ کەسەکەو داوای (پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و ماستەرکارت یان فیزەکارت)ی کەسەکە دەکەن،
باسی لهوهشكرد دوای چەند خولەکێک داوای (کۆد/ژمارەی) نهێنی سەر هەژماری بانکیی یەکەت لێ دەکات و لە دوای پێدانی ئەو (کۆد/ژمارە) نهێنیە ڕاستەوخۆ هەر بڕەپارەیەک لەسەر هەژماری بانکیەکەت هەبێت دەستی بەسەردا دەگرێت ، لە ماوەکانی ڕابرو چەند دیاردەیەک لەم شێوە ڕویداوە و بڕەپارەیەکی هاوڵاتیان دزراوە،بۆیە داوا دەکەین خۆتان بەدور بگرن لەم جۆرە کەسانەو متمانەیان پێ مەکەن
کامەران کەریم