زایەڵە - د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی لەكاتی كردنەوەی پڕۆەی (فاوندەیشن هەب) ڕایگەیاند؛
هیچ پاڵێوگەیەكی نایاسایی لە سنووری سلێمانی نییە و بەپێچەوانەوە پاڵێوگەیەكمان هەیە، كە بەنزینی سەوز بەرهەم دەهێنێت بە ئۆكتانی بەرز، كە لە ناوچەكەی ئێمەدا تەنها لە دوبەی هەیە.
ئەو دیاریدەیەی لە شارەكانی دیكەدا هەیە یان ئەو مۆلیدانەی دووكەڵی زۆر دەردەكەن و كاتم نیین، دەیان ساڵە ئەم دیاردەیە لە سلێمانی نەماوە و ئەو ساحانەی هەن لەژێر كۆنتڕۆڵی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانیدان و بەپێی مەرجە ژینگەییەكان كاردەكەن.
كۆمپانیایەك ڕاسپێردراوە بۆ پاڵێوگەكان و ساحەكان، كە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئابووری هەرێمەوە بڕیاری بۆ دراوە و مەرجە ژینگەییەكانیان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت و بەپێچەوانەوە ڕێگەی كاركردنیان پێ نادرێت.
کامەران کەریم