زایەڵە - بە تۆمەتی زیاد ڕەوی و تێکدانی ژینگە ( ٢ ) هاووڵاتی لەسنوری مێرگەپان دەستگیر کران .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕونیکردەوە،لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی ( بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان ) بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە بۆ سنوری مێرگەپان ، لە ئەنجامدا ( ٢ ) هاووڵاتیان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی کاری زیادەڕەوی بوون بۆ سەر موڵکی گشتی .
پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم