زایەڵە - ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:كێشەی مووچە بووەتە كێشەیەكی گشتی، لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی، وەزیری دارایی و وەزارەتی پلاندانان کۆبوونەتەوە و دەرکەوتووە کە گرفتی نەختینە هەیە.
پارە بۆ مووچە تەرخانكراوە، ئەگەر نرخی نەوت ئەگەر داببەزێت بۆ 70 دۆلاریش، حكومەتی ناوەندی پارەی هەیە و كورتهێنان روونادات.
لەم هەفتەیەدا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان وەردەگرن، بەهەمان شێوە مووچەخۆری پارێزگاكانی عێراقیش.
دوای خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی، مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش خەرجدەكرێت.
ئەم گرفتە تەنها ئەم مانگەیە و بۆ مانگەكانی داهاتوو چارەسەر دەبێت و دووبارە نابێتەوە.
کامەران کەریم