زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
بەشێکی کۆبوونەوەکە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت
لە بەشێکی دیکەدا پرسی چاودێری دارایی و دۆخی دارایی و کاری هەردوو دیوانی چاودێری هەولێر و بەغدا دەبێت".
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
"ڕاپۆرتی گەنمی جووتیاران و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی" دەخرێتە ڕوو.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە مانگێکە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە
کامەران کەریم