زایەڵە - دوای 31 ڕۆژ لە ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کردووە پێداچوونەوە بە لیستەکەدا بکەن و دووبارە بۆیان بنێرنەوە.


ئەمەش لە کاتێکدایە،  ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق  داوای کردوە لێبڕینی خانەنشینی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتابکرێت کە لە کوردستان ڕێژەکەی 7% و لە عێراق ڕێژەکەی 10% یە، بەمەش مووچەی سەرجەم فەرمانبەران 3% کەمدەکرێتەوە.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچە بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% ئامادە دەکەن و سبەی پێنجشەممە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت."


کامەران کەریم