زایەڵە - د، ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆزایەڵە وتی، کلینکێکی گەڕۆگی پزیشکی لەناوچەگەشتیاریەکان لەڕۆژانی پشوو کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار دێنە سنورەکەمان جێگیر دەکرێت تا بەدەم ئەو گەشتیارانەوەبێت کە ڕوو لەناوچە گەشتیاریەکان دەکەن لە سەنتەری نەخۆشخانەکانمانەوە دورن.

وتیشی، لەلایەکی دیکەوە کلینیکەکەمان هەفتانە بە تیمێکی پزیشکیەوە سەردانی گوندەکان دەکات بۆ بینینی ئەو دایک  و باوکانەمان کە پیربوون و توانای هاتنیان نەماوە بۆ نەخۆشخانەکان، لەو ڕێگەیەوە دەستنیشانی نەخۆشیە درێژخایەنە نەگوازراوەکان دەکرێت و خزمەت دەکرێن.


باسی لەوەشکرد،  بۆ ئەم هەنگاوەش سوپاسی هەریەک لە بەرێزان وەزیری تەندروستی  و بەڕێوبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکەین بۆ پێشکەشکردنی ئەم کلینیکە بەبەڕێوبەرایەتیمان، ئێمەش لەخزمەت گەشتیاران و هاوڵاتیانی خۆمان دەیخەینە گەڕو خزمەتگوزاریە پزیشکیەکانی پێ پێشکەش دەکەین.

کامەران کەریم