زایەڵە - ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی :هۆشداری دەدرێته ئەو وەبەرهێنانەی كە وێڕای تەرخانكردنی زەوی بۆ پرۆژەكانیان هێشتا دەستبەكار نەبون و لە 16 كۆمپانیا پێكهاتون.
پێویستە بەزوترین كات هۆكاری دەستبەكار نەبونان رونبكرێتەوە بەپێچەوانەوە تەرخانكردنی زەوی پڕۆژەكانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.
"ئەنجومەنی شارەوانیی بەدواداچونی بۆ ئەو زەوییانە كرد كە تەرخانكراون بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و ئەو وەبەرهێنەرانەی كە تائێستا دەستبەكار نەبون و مۆڵەتیان هەیە، كە بریتین لە (١٦) كۆمپانیا پێویستە بە پەلە ئاگادارمان بكەنەوە لە هۆكاری دەستبەكار نەبونیان سەرەڕای هەبونی مۆڵەتیان،
هەروەها ئەو پابەندییەی كە لەسەریانە بۆ كردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ شارەوانیی و تا ئێستا جێبەجێیان نەكردوە، پێویستە بە زوترین كات لەلایەن وەبەرهێن، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانەوە ڕونبكرێتەوە، بە پێچەوانەوە هەڵوەشاندنەوەی تەرخانكردن بۆ زەوییەكانیان دەكرێت."
کامەران کەریم