زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕی (٣٥)هەزار پەنجەماسیان بۆ پۆندی پریس دابینکرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٨/٢٢ لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان لە وەزارەت بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان هۆبەی سامانی ماسی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە و بەئامادەبوونی بەڕێز نەوزاد والی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە و بەڕێز ئارام حسن عبداللە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی کشتوکاڵی هەرێم بڕی (٣٥) هەزار پەنجەماسیان کردە ناو پۆندی پریس لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان
ئەمەش یەکێکە لەو هەوڵانەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و لەنێویشیاندا سامانی ماسی .
کامەران کەریم