زایەڵە - زیاتر لە 100 ھەزار پەنجە ماسی لە جۆری کاربی ھەنگاری لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە خرانە ناو بەنداوی دەربەندیخان و پۆلیسی دارستانیش ڕاسپێردرا بە قەدەغەکردنی ڕاوکردن بە تۆڕی ورد بۆ ماوەی هەفتەیەک.
سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بۆزایەڵە وتی،ئەم کارە هاوکاری خەڵکی سنورەکە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوییان و خزمەت بە ناوچەکەش دەکات.
لە ساڵی رابردوشدا نزیکەی 150 ھەزار ماسی خرانە بەنداوی دەربەندیخان و ئەمە دەبێتە دوەمجار لەو ماوەیەدا.
کامەران کەریم