زایەڵە - لەڕووداوێکی هاتووچۆی (جۆری شێلان) لەسەر ڕێگهی کەلار ناحیەی ڕزگاری نزیک مزگەوتی بوخاری، منداڵێکی حەوت ساڵان گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆى گهرمیان، نووسیویهتى:"کەمێک پێش ئێستا، منداڵێکی حەوت ساڵان لەکاتێکدا ویستویەتی لەگەڵ دایکیدا لەسەر ڕێگهی کەلار ناحیەی ڕزگاری نزیک مزگەوتی بوخاری بپەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس دەیشێلێتو برینداری دەکات، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئهوهشى ئاشكراكردووه، منداڵەکە لەدایکبووی ساڵی 2017یهو لەگەڕەکی "مەتارەکە" لەقەزای کەلار نیشتەجێن، لەئێستا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی قەزای کەلارەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە.
کامەران کەریم