زایەڵە - دەقی پەیامی هەڤاڵ ئەبوبەکر:
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، وەک هەمیشە؛ بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاکەمان و بۆ سەر گیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان؛ دەکەین.
درود بۆ ڕۆحی شەهیدان ڕۆژنامەوانان خاتوو هێرۆ بەهادین و خاتوو گوڵستان تارا، دەنێرین و، ئومێدی چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین، کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی تردا؛ بوونە قوربانیی.
دووپاتیدەکەینەوە، شەڕو پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن و دۆخەکان خراپتر دەکەن، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای گفتوگۆو لەیەکگەیشتن و ڕێڕەوی ڕاستی ئاشتیی، کۆتایی بەم دۆخە ناهەموارە بهێنن کە ناوچەکەی خستۆتە سەر لێواری کەوتن و ناسەقامگیرییەکی مەترسیدار.
کامەران کەریم