زایەڵە - قوربانییانی ئەو رووداوی هاتوچۆیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان روویدا كوردی ئێرانن، قائیمقامی قەزاكەش باس لە هۆكاری رووداوەكە دەكات.

سلێمان سەعید، قائیمقامی دەربەندیخان بۆدەزگاکانی  ڕاگەیاندن وتی، دوو تەرم لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا مابوونەوە، كەمێك پێش ئێستا دەرهێندران.

وتیشی، "سێ كەس لە رووداوەكەدا برینداربوون و دووانیش گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان كوردی ئێرانن".

روونیشیكردەوە، رووداوەكە كاتژمێر 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە، تانكەرەكە كە نەفتای باركردووە، لەڕێگادابووە بەرەو سلێمانی، لەناو تونێلەكەدا مقەستی كردووە و دواتر كەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا.

کامەران کەریم