زایەڵە - لەوەتەی مرۆڤ لەم گێتیە هەیە و دستی بەژیان کردووە بەردەوام هەوڵی داوە باشترین ژیان  بۆتاکەکان فەراهەم بکات، ئەمە میتۆدی هەموو دەسەڵاتداران و حوکمڕانەکان بووە، ئەوەی  جێگای  سەرنجە کاتێک جوڵانەوەیەک درووست دەبێت کە ملهوڕی و دیکتاتۆری  قبوڵ ناکا ،دەکەوێتە بەرخۆدان بۆئەوەی هەم ئازادی و هەم ژیانێکی شایستە بۆگەلەکەی فەراهەم بهێنێت.
ئەوەی تێڕامانە لەدەسەڵاتی کوردی بیری چۆتەوە کە قوربانی و شۆڕشی  لەپێنا،چیدا کردووە،ئایا بۆئەوە قوربانیان بەخۆیان و خەڵک داوە تاوەکو هاوشێوەی فیرعەو و ئەخناتونەکان خەڵکی بخنە دۆخی قات و قڕی و برسێتی.

هەرێمی کوردستان بەنمونە کە دەوڵەمەندە بەسەروەتی ژێرزەوی و سەرزەوی کەچی خەڵکەکەی بەدەست هەژاری و بێکاری و نەبونی و برسێتی و ناعەدالەتیەوە دەناڵێنێت، والەخەڵک کراوە کە بێز لەڕابردووی خۆی بکاتەوا، خۆزگە بەدیکاتۆرێکی ڕەگەز جیاواز بکات.

کەسێک نیە خەم،خۆر و لەخواترس و بۆخەڵک سوڵحاوبێت ،تێ بکۆشێت بۆئەوەی خەڵک لەم میحنەتی زۆرە وەدەر بهێنێت.تۆ چۆن بەخۆت دەڵێیت شۆڕشگێڕ لەکاتێکدا باکت بە میللەتەکەت نیە، تۆ خۆت و خانەوادەکەت تێرو پۆشتە بن ئیتر میللەت باهەر بناڵێنێ، ئەی تۆی خاوەن ئیمان لەکاتێکدا  بێدەنگیەکی زەلیلانەت هەڵ بژاردووە چۆن وەڵامی خوا ئەدەیتەوە، چۆن لە ئەو قیامەتەی بەردەوام باسی دەکەیت ناترسی.

ئەمانە لەوشوێنکن و خەڵییش لەجێگایەکیتر هاواریەتی،من گومانم هەیە بەهۆی  ئەوەی ئەمانەم لەبەردەستە و تەمەنێک لەبەرچاومن کەهەرگیس  شۆڕشگێرۆ و بۆخوا سوڵحاوبن، بەڵام دڵنیان هەموو شتێ کۆتای دێت و کاتی پرسینەوەش دێ ئایا پرسینەوەکە خەڵک بێت یان لەلایەن پەروەردگارەوە بێت،ئایا خۆتان حازرکردووە، ئایا وەڵامتان پێیە.بەدڵنیاییەوە نەخێر، ئەوکاتە وەک و خواکانی پەرستگای ئامنۆنتان ڵێ دێت.