زایەڵە - کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:چاودێری دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار نییە، بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئەو پرسە هەبوون ڕەتدەکەمەوە.

بەغدا ته‌نها داوای لێکردوین لێبڕینی خانەنشینی لە(7%) بەرزبکەینەوە بۆ (10%)و جارێکی دیکە بەو لێبڕینەوە لیستی مووچەیان بۆ بنێرینەوە.

تەنها کێشەیەک هەبێت لە لیستی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەوەیە، کەمئەندامانی بەشێک لەناوچە جێناکۆکەکان دوو موچە وەردەگرن یەکێکیان لەهەرێم ‌و ئەوی دیکەشیان لەسەر میلاکی بەغدا.

لەئێستادا لەهەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەین کە ژمارەیان 900 کەسە، هۆکارەکەش ئەوەیە وەزارەتی کاری هەرێم لیستی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عێراقی لانەبووە تا ئەو گرفتە دروستنەبێت.

کامەران کەریم