زایەڵە - سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنوری گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید بەزاندنی سنورەو بە بێ ئاگاداری هێزە رەسمیەکانی ناوچەکە بووە ، بەهیچ شێوەیەک رێگانادرێت ئەو هێزە لە ناوچەیە بمێنێتەوە .
سەرچاوەکە ئاشکراشیدەکات داوامانکردووە لە حکومەتی فیدڕاڵ دەست بەجێ و راستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نییە.
کامەران کەریم