زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کورستان: بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان د. پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بریاریدا، تیروپشک بۆ ئەوناوانە بکرێت، کەپێشووتر فۆرمیان پرکردۆتەوە بۆ بەشداری کردن لە حەجی ساڵی 2025.
پشکی پارێزگاکان بە گوێرەی ژمارەی خەمڵێندراوی دانیشتووان دەبێت کە لە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە پەسەند کراوە.
هەروەها بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعوودیەیان کرد، لە کاتێکدا کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە سعوودیە.
کامەران کەریم