زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، "لە پرۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە نزیکەی هەفتەیەکی خایاند، دواتر وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری، لە چالاکییەکدا توانییان باندێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن."
باندەکە پێکهاتوون لە سێ تۆمەتبار. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر، دەرکەوتووە "ئەم باندە کۆگەیەکیان لە یەکێک لە باخچە (مەزرەعەکانی) دەوروبەری شاری هەولێر هەیە و، ئەم ماددە هۆشبەرانەیان لە سنووری قەڵادزێوە دەهێنا بۆ ئەم کۆگایە، پاشان لە شاری هەولێر و دهۆک و چەند شارێکی دیکە ساخیان دەکردەوە."
ئەم باندە بە یەکێک لە باندە هەرە مەترسیدارەکانی ماددەی هۆشبەر هەژمارە دەکرێ، وەک لە دانپێدانانی ئەندامانی باندەکەش دەرکەوتووه؛ مانگانە زیاتر لە 100 کیلۆگرامیان لە هەولێر، دهۆک و شارەکانی دیکە ساخ دەکردەوە."
85 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵیان پێ گیرا.
کامەران کەریم