زایەڵە - شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ وەزارەتی دارایی عێراق ئاگاداری کردوینەتەوە، ئەمڕۆ لیژنەیەکیان بە مەبەستی سەیرکردنی تەرازووی کۆتایی و داهات و خەرجی، دێتە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.
خۆیان دەستنیشانی دەکەن کە داهاتی چ مانگێکیان دەوێت.بەپێی زانیارییەکان، سەردانی لیژنەکە بۆ پرسی داهات و هەناردەکردنی نەوتە بە تانکەر و لەڕێی دەروازە سنوورییەکانەوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی باشماخ، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا 67 ملیار دیناری داهاتی هەبووە.
کامەران کەریم