زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت لە درێژەی چالاکی شاخەوانی خویدا گەشتێکی نیمچە شاخەوانی سازدا بۆ نێو ئەشکەوتی کۆنە ورچ
دەستەی ڕاگەیاندنی گروپ: گرووپەکەمان، گرووپی شاخەوانی پایتەخت گەشتێکی دیکەی ڕێکخست بە بەژداری 19 ئەندام و لە سپی گرە دەستمان پێکرد بەرەو ئەشکەوتی کونە ورچ پاش چەند وینەو ڤیدیو سەرکەوتین بۆ سەر کانی زیزنێ لەوێش ئێوارە چایەکمان خواردەوە نوێژی ئێوارەمان لەوێ کرد و گەڕاینەوە بەرەو سپی گرەو و شوێنی دەستپێک
سوپاس ستایش بۆ خودای باڵادەستت گشت ئەندامەکان بە سەلامەتی کۆتاییان بەگەشتەکە هێنا.