زایەڵە - وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق فەرمانی وەزاریی بۆ دامەزراندنی زیاتر لە چوار هەزار و 120 کەس لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر واژۆکرد.

ژمارەی ئەو کەسانەی دانیشتووی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن و ناویان لە لیستەکدایە 11 کەسن.

وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، "بەشێکیان لە زانکۆکانی حکومەت و بەشێکی دیکەیان لە وەزارەتەکان دادەمەزرێندرێن".

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە لیستێکدا ناوی ئەو 4 هەزار و 129 کەسەی بڵاوکردەوە کە فەرمانی وەزاریی دامەزریاندن بۆ دەرچوو، بەشێکی زۆر کەمیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.

دامەزراندنەکە بەزۆرینە دانیشتووانی 15 پارێزگاکەی دیکەی عێراقن، ناوی خەڵکی پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالەشی تێدایە.

کامەران کەریم