زایەڵە ـ رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری ئابووری ئاشکرای کردووە بەغدا لەسەر لیستی مووچەی مانگی حەوت مووچەی مانگی هەشتی رەوانە کردووە و مووچەی مانگی حەوت رەوانە ناکات.
دەقی نووسینەکەی ڕێباز حەملان:
بۆ بەرچاو ڕوونی هاونیشتمانیان و موچەخۆران
وەک بەڵگە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە لە دواکەوتنی موچە
ئەمڕۆ 2024/8/27 وەزارەتی دارایی عێراق برى (549) مليار و (572) مليون ديناری خستە سەر حسابی وەزارەتى دارايى وئابوورى کەتايبەته به مووچه ى مانگى (8)(صرف رواتب الاقليم لشهر آب)..
لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چاوەرێیی تەمویلی تەواوی موچەخۆران بو بۆ مانگی تەمووز (7).
وەزارەتی دارایی هەرێم هێشتا لیستی موچەی مانگی 8(ئاب)ی رەوانەی بەغداد نەکردوە چۆن وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی (8)ی نارد کاتێک پرسیاریان لێکرا .
وتیان ئێمە لەسەر لیستی مانگی 7 موچەی مانگی 8 مان بۆ ناردوون.
ئەمە باشترین بەڵگەیە کە بەغداد ئەمەی بەرامبەر هەرێم دەیکات تەواو سیاسی و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە .
لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق تێبینیان هەبوو لەسەر لیستی موچەی مانگی 7 کە تێبینیتان هەیە ئەی چۆن لەسەر هەمان لیست موچەی مانگی 7 موچەی مانگی 8 نارد؟ بێ ئەوەی هێشتا هەرێم داوای کردبێت.
سبەی 8/28 وەفدێکی هونەری و مالی لە هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بودجە و چاودێری دارایی هەرێم بۆ بابەتی موچەی مانگی 7 دەچنە بەغداد بۆ وەزارەتی دارایی عێراق .
رێباز حەملان
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کامەران کەریم